
ڕۆژی چوارشەممە و هاوکات لەگەڵ شەشەمین ڕۆژی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دژی یەکتر، ڕێژیم خەڵکی ئێرانی لە دەسڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی نێونەتەوەیی بێبەری کرد.
وەزارەتی پێوەندییەکانی ڕێژیم هەمان ڕۆژ بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، بەفەرمی پچڕان و سنووردارکردنەوەی هیڵی ئینتەرنێت لە ئێرانی لە ئەستۆ گرت.
لەم ڕاگەیەندراوەدا باس کراوە کە بە مەبەستی پێشگرتن لە کەڵکئاوەژووی دوژمن، بڕیاری سنووردارکردن و پچڕاندنی کاتیی ئینتەرنێت دراوە.
ڕێکخراوی نێت بلاکس بەپێی داتاکانی خۆی ڕایگەیاند کە زۆرینەی نزیک لە تەواوی خەڵکی ئێران لە دەسپێڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بێبەری کراون.
دواتریش ڕایانگەیاند کە هەموو پلەتفۆرمە نێونەتەوەییەکان فیلیتێر کراون.
ناوەندی بەرەنگاربوونەوە دژی تاوانە سازمادراوەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵک کرد تاکوو لە گواستنەوەی زانیاری لەسەر پەیامگەیەنە دەرەکییەکان و بە تایبەت واتساپ و ئینستاگرام خۆ ببوێرن.
دوابەدوای هاککرانی سیستەمی بانکی سێپەهـ، بەرپرسی پۆلیسی فەتا ڕایگەیاند کە بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە هەواڵی ناڕاست، گەورەنیشاندانی هێرشەکانی ئیسرائیل و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی دەسکرد و گەورەکردنەوەی ڕێژە لە ژمارەی کوژراوان و برینداران تاوانە.