
ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ئه‌منییه‌تی مه‌جلیسی ڕێژیم له ٧ـەمین ڕۆژی هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناو‌کی، سه‌ربازی و ستراتیژییه‌کانی ڕێژیم، وتوویەتی: "به‌ستنی گه‌رووی هۆرمۆز یه‌کێک له ڕێکاره پێشنیارییه‌کانی به‌ر ده‌سته له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی دوژمن".
بێهنام سه‌عیدی، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئه‌منییه‌تیی مه‌جلیسی ڕێژیم، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان به هه‌واڵده‌ریی "مێهر"ی ڕێژیمی وتووه: "ئێمه ڕێکاری زۆرمان له‌به‌ر ده‌ستدایه هه‌تا به‌رانبه‌ر دوژمن بەکاری بێنین و یه‌کێک له‌وانه‌ش به‌ستنی گه‌رووی هۆرمۆزه".
له ماوه‌ی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا سه‌دان دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی، بنکه‌ی ستراتیژی، ده‌یان فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی سه‌ربازی و زایانانی ناوکیی ڕێژیم له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسرائیله‌وه کراونه‌ته ئامانج و زیانێکی بەرچاو به‌ر پێکهاته‌ی سه‌ربازی و ناوکیی ڕێژیم که‌وتووه.