کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی حیزبووڵڵای لوبنان کرایە ئامانج

17:20 - 29 جۆزەردان 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان ڕایگەیاند، یاسین عەبدولمونعیم عیزەدین، فەرماندەی حیزبوڵڵای لوبنانی، لە یەکەیەکی تۆپخانە لە ناوچەی لیتانی لە باشووری لوبنان، کوشتووە.

لە ڕاپۆرتی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە، ئەو فەرماندەی حیزبووڵڵا لە هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی هێزی نیزامیی ئەو گرووپە بووە.

ئەرتەشی ئیسرائیل زیادی کردووە کە لە ڕاوەدوونانی هەر گروپێکی تیرۆریستی کە هەوڵ بدات لەو شەڕەکەی ئێستادا زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت، بەردەوام دەبێت.

هەرەوەها کاناڵی تێلێڤیزیۆنی ''کان''ـی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوە ئەمنییەتییەکانەوە بڵاوی کردوتەوەوە کە ئیسرائیل فەرماندەیەکی حووسییەکانی یەمەنی بە ناوی ''محەممەد عەبدولکەریم ئەلغمار"ـی کردووەتەوە ئامانج و لە ئێستادا نوبراو بە توندی بریندار بووە.