
یێسرائیل کاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، له دوای هێرشی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٢٩ی جۆزه‌ردانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ئیسرائیل و به‌ئامنجگرتنی خه‌ڵکی مەدەنی، وتی: "دیکتاتۆرێکی وەک خامنه‌یی نابێت ڕێگه‌ی پێ بدرێت له‌وه زیاتر درێژه به ژیانی بدات".
له حەوت ڕۆژی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئیسلامی، خه‌ڵکی ئاسایی و مەدەنیی ئیسرائیل، بەردەوام لەلایەن مووشەکەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کراونه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان که‌س له‌وانه‌ش ژن و منداڵ کوژراون و سه‌دان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل زۆربەی فەرماندە و کەسایەتییە سەربازی و ناوکییەکانی تارانی گرتووەتە ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل کوژرانی خەڵکی مەدەنیی ئێرانی لە ئاکامی هێرشەکانیدا بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە سپای پاسداران مووشەک هاوێژەکانی لە نێو شوێنە گشتییەکاندا جیگیر کردووە و خەڵکی مەدەنیی ئێرانی هاوشێوەی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان کردووەتە قەڵغانی مرۆیی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێنیامین نێتانیاهوو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه له به‌رانبه‌ر پرسیاری هێرش بۆ خامنه‌یی وتی: "هیچکه‌س له هێرشی ئێمه به‌دوور نییه، هه‌موو بژارده‌کان لە بەردەستدان".
کاتز و نێتانیاهوو له‌کاتێدا باس له کوشتنی خامنه‌یی ده‌که‌ن کە له ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ڕ و هێرشکردن بۆ سه‌ر ڕێژیم‌دا چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئامانجی هێرشه‌کانیان بۆ له‌نیوبردنی بنکه‌ی ناو‌کی، لاوازکردنی توانای سه‌ربازی و هێڕش بۆ سه‌ر کۆگاکانی چەکوچۆڵی ڕێژیم گەڕاندووەتەوە.