کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڤاری تایم: ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێ

17:27 - 29 جۆزەردان 2725

گۆڤاری تایم لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا باسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێ کردووە و وێنەیەکی دڕاوی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانی، لە سەر لاپەڕەی یەکەمی گۆڤارەکە داناوە.
تایم لە ڕاپۆرتەکەیدا پەرژاوەتە سەر ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە بە خێراییەکی زۆر تیپەڕ دەبن و بە دانانی تیتری "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەر چاوماندا دروست دەبێت"، ئاماژەی بە گۆڕینی نەزمی جیهانی و ئاڵۆگۆڕی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا کردووە.

راپۆرتەکە شی دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا هەوڵی داوە دەسەڵاتی سەربازی و سیاسیی خۆی لە عێراقەوە تا لوبنان و یەمەن پەرە پێ بدات و هەروەها بەرەی بەناو "مقاومەت" لە دژی ئیسرائیل بەهێزتر بکات، بەڵام لە ئێستادا لەبەرامبەر هێرشە بێوێنەکانی ئیسرائیل و گۆڕانی هەڵوێستی هێزەکانی ناوچەکە و هەروەها گوشارە نێوخۆیی و دەرەکییەکان، لەگەڵ دۆخێکی جیاوازدا بەرەوڕوو بووەتەوە.

تایم دەنووسێت: "تەنانەت پێش لە کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە و بڕیاری واشینگتۆن بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی لە شەڕی ئێڕاندا، نیشانەکانی دروستبوونی ڕؤژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێ بە هاوسەنگیی هێزە نوێیەکان دەبیندرێت".