کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی وای نێت: ئیران جاری نەڕووخاوە بەڵام ڕۆژاوا ئامادەیە بە جێگرەوەکەی

17:29 - 29 جۆزەردان 2725

ماڵپەڕی هەواڵدەریی "وای نێت"، سەر بە ڕۆژنامەی یێدیعووت ئاحارانووت، لە راپۆرتێکدا ئەمڕۆ پێةجشەممە ٢٩ی جۆزەردان رایگەیاندووە کە وڵاتانی ڕۆژاوایی ئامادەی رووخانی ڕیژیمی ئێرانن.
ئەم ماڵپەڕە ئیسرائیلییە لە ڕاپۆرتەکەیدا هێناویەتی، ئەگەرچی هێشتا ڕێژیمی ئێران نەڕووخاوە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژاوایی سیناریۆکانیان بۆ جێگرەوەی ئەم ڕێژیمە ئامادە کردووە.
وای نیت بە ئاماژەدان بەوەی کە هێشتا بە شێوەی فەرمی ئامانجی هێڕشەکەی ئیسرائیل بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ڕانەگەیندراوە، بەڵام بڕوایەک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هاتووەتە ئاراوە کە ئەم ئامانجە بە ئامانجی سەرەکیی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی دەزانێت.
ڕاپۆرتەکە لە پێوەندیی لەگەڵ گۆڕانی حکوومەتەکان لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان زیادی کردووە، بەپێی ئەم ئەزموونانەی ئەمریکا لە گۆڕینی حکوومەتەکان، لە ئێستادا لێکۆڵەرانێکی زیاتر خەریکی توێژینەوەن کە پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی چ پێکهاتە و گرووپگەلێک دەتوانن جێگرەوەی ئەم حکوومەتە بن تاکوو بتوانن پێش بە ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکەدا بگرن.
هەر لە پێوەندیی لەگەڵ بڕوای وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕووخانی ڕیژیمی ئێران، گۆڤاری تایم لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە دروستبوونی ڕۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی نوێ بە نەمانی ڕێژیمی ئێران کردووە.