
عه‌لی لاریجانی، ڕاوێژکاری عه‌لی خامنه‌یی، له لێدوانێکیدا هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ترامپ و ڕایگەیاندووە کە ترامپ به دوای خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبیلەوەیە به‌ڵام به‌و کاره‌ی ده‌یکات زبڵه‌کانی نۆبێلیشی پێ نادرێت.
لاریجانی له درێژه‌دا و بە وتەی خۆی له زاری خه‌ڵکی ئیرانه‌وه باسی له‌وه کردووه کە ترامپ سەبارەت بە خه‌ڵکی ئێرانه‌وه قسه‌ی کردووه و هەر ئه‌وه‌ش بووتە هۆی ئەوەی کە خه‌ڵکی ئێران ڕقی زیاتری لێ هەڵگرن.
ناوبراو له لێدوانێکی دیکەشدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی رافائێل گڕووسی، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، کردووه و وتوویەتی: "ڕۆژێک ده‌بێت سزای کاره‌کانی خۆی وه‌ربگرێت".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕاویژکاری خامنه‌یی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە ئه‌مڕۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەگەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ سەردەمی دوای ڕووخانی ئەم ڕێژیمە، وتی: ''پلانمان هەیە بۆ هەموو سیناریۆیەک، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین چی ڕوو ئەدات".