
له ٧ـەمین رۆژی شەڕی ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل "ئیفی دێفرین"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان ڕاپۆرتی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ڕێژیم ئێران بڵاو کرده‌وه.
ئۆپەراسیۆنەکان بریتیین له:
ـ هێرش بۆ سه‌ر چه‌ندین ئامانجی ستراتیژیک له‌وانه، کارتیاکەری ناوکیی ئاوی قورسی ئه‌راک.
ـ لێدانی کارخانه‌ی "کیمیداروو" له گەڕەکی تارانپارس.
ـ سێ ئامانج له بنکه‌ی ستادی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئێران.
ـ به‌ئامانجگرتنی بنکه‌یه‌ک له ڕه‌شت.
ـ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌ک لە به‌رزاییه‌کانی سوڵتان ئاباد له باشووری شیراز.
ـ دووباره هێرشکردنه‌سه‌ر ته‌ورێز بۆ چه‌ندمین جار له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا.
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی سایتی بەرهەمهێنانی مووشه‌کی دژه‌تانکی حیزبۆڵڵای لوبنان له تاران.
ـ له‌نێوبردنی سه‌کۆیه‌کی مووشکیی دیکه له ڕۆژاوای تاران.
ـ خسته‌خواره‌وه‌ی دڕۆنێکی ڕێژیم له ئاسمانی ئیسرائیل.
ـ هێرشی دووباره بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی "په‌یام" له که‌ره‌ج.
ـ هێرشێکی دیکە بۆ سه‌ر بنکه‌ی ناوکیی نه‌ته‌نز.
ـ دۆزینەوە و له‌نێوبردنی چه‌ند سه‌کۆیه‌کی هاوێشتنی مووشه‌ک له ڕۆژاوای ئێران که ڕێژیم چه‌ند ڕۆژه هه‌وڵی کاراکردنه‌وه‌یانی دابوو.
شایانی باسه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ئه‌رته‌شی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە که‌ڵکی له ٤٠ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر وه‌رگرتووه و له ڕیگه‌ی زیاتر له ١٠٠ بۆمبه‌وه ئامانجه‌کانی خۆی پێکاوه.
له سه‌ره‌تای هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ ئۆپه‌راسیۆنی دژی ڕێژیمی ئێران ئەنجام داوە.