
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی جۆزەردان و هاوکات لەگەڵ هەشتەمین ڕۆژ لە هێرشە دوو لایەنەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دژی یەکتر، هەواڵ و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی چەند مووشەکی بالستیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
هاوکات هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیش بەردەوام بوون و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشانی دەدەن کە تەقینەوەگەلێک لە تاران، کەرەج، ڕەشت و ئێسفەهان ڕوویان داوە.
بە وتەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند جار هێرش کراوەتەوە سەر ناوچەیەک لە لویزان کە دەنگۆی ئەوە هەبوو خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەوێ خۆی حەشار دابێت، بەڵام ئەم بابەتە تاکوو ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
هاوکات لەگەل بەردەوامبوونی شەڕ لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا، هەواڵەکان باس لە شەپۆلێكی نوێ لە دەسبەسەرکرانەکان بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ مووساد دەکەن.