کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل دەیان ئامانجی سەربازی و سایتی ناوکیی ڕێژیمی کردە ئامانج

12:02 - 30 جۆزەردان 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە نوێترین هێرشی خۆیدا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بە زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی شەڕکەر، دەیان بنکەی سەربازیی لە ئێراندا کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئەم وڵاتە هەروەها باسی لە بەئامانجگرتنی سایتێکی ناوکی کردووە کە لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی ڕێژیمدا ڕۆڵێکی تایبەتی هەبووە.

بەپێی زانیارییەکان لەم هێرشەدا سایتە پیشەییەکان بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک و بینای ناوەندیی سێپەند کە تایبەت بە کاری لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی پرۆژەی چەکی ناوکی بووە کراونەتە ئامانج.

ڕێکخراوی سێپەند کە لە تارانە، ناوەندێک بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەی چەکوچۆڵی پێشکەوتووی شەڕ بوو کە لە ساڵی ٢٠١١دا لەلایەن موحسن فەخریزاد، بونیاتنەری بەرنامەی چەکی ناوکیی کۆماری ئیسلامییەوە دامەزرابوو.