کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واڵ ستریت ژۆرناڵ: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە سەدان میلیۆن دۆلار تێچوویان هەیە

12:07 - 30 جۆزەردان 2725

بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، پێویستی بە چەکوچۆڵی سەبازیشی زیاتر کردووە و لەمبارەوە هەندێ لە کارناسان ڕایانگەیاندووە کە ئەمە توانای ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە شەڕکە کەم دەکاتەوە.

واڵ ستریت ژورناڵ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژانە زیاتر لە سەدان میلیۆن دۆلار تێچوویان بۆ ئیسرایل دەبێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تێچووی سیستمی بەرگریی ئیسرائیل لە بەرانبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی دەتوانێ ڕۆژانە بگاتە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار.

هەروەها تێچووی فڕۆکەکان، تەقەمەنی و ئەو خەسارانەی کە بەر بیناکان دەکەون، سەرجەم تێچووی شەڕەکە هەتا ٤٠٠ میلیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا بەرز بکەنەوە.