
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دژی یەکتر، چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیل باسیان لەوە کردووە کە ئەگەری هێرشکردنە سەر سایتی فۆردۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە زۆرتر بووەتەوە.
ئەم سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە ئیسرائیل ئێستاش بە هیوای ئەمریکایە تاکوو سایتی فۆردۆ بکاتە ئامانج، بەڵام هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەکە و باڵادەستیی ئیسرائیل لە بواری سەربازی و هاوڕابوونی بیروڕای گشتیی جیهان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەری هەیە ئەم وڵاتە خۆی بە تەنیا هێرش بکاتە سەر فۆردۆ.
هێرشکردنە سەر فۆردۆ یەکێک لە بابەتە گرینگەکانی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە و ئەگەری هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕوو بدات.