کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێت بلاکس: ماوەی ٣٦ کاتژمێرە ئینتێرنێت لە ئێران بەتەواوی پچڕاوە

12:16 - 30 جۆزەردان 2725

نێت بلاکس کە چاوەدێریی بە سەر ئینتێرنێتی جیهانیدا دەکات، ڕایگەیاندووە ماوەی ٣٦ کاتژمێرە ئینتێرنێت لە ئێران بەتەواوەتی پچراوە.

نێت بلاکس دەڵێت: "پەیوەندیی میللی لە چەند لەسەدی خوار ئاستی ئاساییەوە ماوەتەوە و تەنیا چەند بەکارهێنەرێکی کەم دەتوانن لە ڕێگەی چەندین فیلتێرشکەنەوە پێوەست بن".

ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوەی کردووە کە کۆپتێرەکانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی ئینتێرنێتی سیمکارت کار دەکەن و لەگەڵ پچڕانی ئینتێرنێت، ئەو تۆڕە پەکی کەوتووە.

بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی ئەو ئیدیعایە، هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ئێران ڕاپۆرتیان دا کە پەدافەندی چەند شارێک لەوانە تارانە، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کۆپتێرانەدان.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە پەیامێکدا ڕەخنەی لە سنووردارکردنی ئینتێرنێت لەلایەن کۆماری ئیسلامی گرت و نووسی: ''دەستپێڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ زۆر گرینگە، بە تایبەت لە شەڕە نیزامییەکاندا کە پچڕانی ئینتێرنێت دەتوانێت ڕێگری بکات لە دۆزینەوەی ڕێگای ئەمن و دەستپێڕاگەیشتن بە سەرچاوە گرینگەکان و ئاگاداربوونی لە خەڵک.