
لەگەڵ دەسپێکی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، ڕێژیمی ئێران دەستی داوەتە گرتنی کۆمەڵێڪ لە چالاکانی مەدەنی، مامۆستایانی زانکۆ و ئەو کەسانەی بە شێوەی ڕەخنە لە دۆخەکە دواون.
ناوەندە مافی مرۆڤییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باسیان لە دەسبەسەرکران و بەدواداچوونی دادوەری لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕاگەیاندن کرد.
تا ئێستا چەندین مامۆستای زانکۆ، خوێندکار، چالاکی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە ماڵەکانیان و لە ڕێگای لێدان و بێڕێزییەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
هاوکات لە مەهاباد ١٨ کچی ئەو شارە بەهۆی چالاکیی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کراون.
ناوەندەکانی مافی مرۆڤ باس لە زیادبوونی ڕێژەی دەسبەسەرکردن، دەستڕانەگەیشتن بە پارێزەر، فشاری ڕەوانی و وەپاڵدانی تۆمەتی ناڕەوا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەکەن.