
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تلویزیۆنی "کانـ"ـی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا پێگە مووشەکییەکانی ئێران لە مووشەکەکانی ئەو ڕێژیمە گرینگترن".
بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، ناتانیاهۆ لە ڕاگەیەدراوێڪدا و لەژێر ناوی "ڕاسانی شێر" هێرشی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەست پێ کرد.
ئامانجی ئیسرائیل لەو هێرشە، لەناوبردنی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بوو.
ئیسرائیل هەروەها وتوویەتی کە ڕێژیمی ئێران بە لەژێرپێنانی پەیمانی جیهانیی "ئێنپیتی" بووەتە مایەی هەڕەشە و تێکدانی ئاسایش لە ناوچەکەدا.
بە دەرڪرانی بڕیارنامەیەڪ دژ بە ڕێژیمی ئێران لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکییەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ کرد و ڕێژیمی ئێرانیش لەو بارەوە بە هاویشتنی مووشەک بۆ سەر خاڪی ئیسرائیل، کاردانەوەی نیشان دا.