
له ٧١هه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ستبوونی به‌ندیخانه‌ی فیرووزئابادی پارێزگای فارس به‌و که‌مپه‌ینه، داوا له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانی مه‌حکووم به سێداره کراوه بێده‌نگ نه‌بن.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ جۆزه‌ردانی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان به سه‌ره‌ڕای مه‌حکوومکردنی شه‌پۆلی نوێی ڕه‌وتی له‌سێداره‌دان، داوا له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانی مه‌حکووم به سێداره کراوه که بێده‌نگی بشکێنن و به میدیاییکردنی دۆخی ناله‌باری ئازیزانی به‌ندکراویان، پێش به له‌سێداره‌دانیان بگرن.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا ویڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی جیددیی له‌مه‌ڕ هه‌ڵکشانی خێرای ئاماری له‌سێداره‌دراوان هاتووه: "له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا لانیکه‌م ٦٧ که‌س له‌وانه‌ش ٣ ژن له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون و به‌و پێیه له ڕۆژێکدا ٧ به‌ندکراو و ته‌نیا له ڕۆژی ٧ی ئه‌و مانگه‌دا ٢٠ به‌ندکراو له‌سێداره دراون".
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا، نووسه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه به نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی به‌ندکراوی ئه‌ندام له‌و که‌مپه‌ینه، پشتیوانیی خۆیان له مانگرتنی کامیۆنداران ده‌ربڕیوه و له‌و باره‌وه نووسیویانه: "داوا له ته‌وای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ده‌که‌ین په‌یوه‌ست بن به‌و مانگرتنه ناڕه‌زایه‌تییه و به یه‌کگرتوویی له به‌رانبه‌ر ماشینی سه‌رکوت و کوشتاری ڕێژیم‌دا ڕاوه‌ستن.
به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندیخانه‌ی فیرووزئاباد به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ڕێژه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌ندامه‌کان له‌و که‌مپه‌ینه گه‌یشته ٤٦ به‌ندیخانه.