کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەمخانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک زیندووبوونی خۆی ڕاگەیاند

16:20 - 30 جۆزەردان 2725

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی جۆزەردان و دوای هەشت ڕۆژ لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک باسی لە جێگیربووی تەندروستیی خۆی کرد.

شەمخانی دوای یەک حەفتە چاوەدێڕیی پزیشکی لە نەخۆشخانە، پەیامێکی ڕوو لە عەلی خامنەیی خامنەیی بڵاو کردەوە و وتی: ئامادە گیانبازیم.

لە ڕۆژی یەکەمی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیدا، لە یەکەمین هەواڵەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە عەلی شەمخانی یەکێک لە کوژراوەکانی ئەم هێرشە بووە.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە، چەند پووسترێکیش لە ڕیزی کوژراوانی دیکەی ڕێژیمدا لە شەمخانی بڵاو کرایەوە.

بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لەوە کرا کە شەمخانی زیندوویە و بە هۆی برینداربوونەوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.