کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یێسرائیل کاتز: دەبێ هێرش بکرێتە سەر هێماکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی

16:23 - 30 جۆزەردان 2725

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە فەرمانی بە ئەرتەشی وڵاتەکەی داوە تاکوو هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە حکوومەتییەکان لە تاران زۆرتر بکەنەوە تاکوو ڕێژیمی ئێران تووشی ناسەقامگیری بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی تایمزی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە کاتز جەختی کردووەتەوە کە دەبێ هەموو هێماکانی ڕێژیم و هیماکانی سەرکوت لەوانە بەسیج و هەروەها پێگەی هێزی ڕێژیم واتە سپای پاسداران بکەینە ئامانج و خەساری پێ بگەیێنن.

کاتز ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە و زانایانی ناوکی تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێ کە پێش بە گەشەی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم بگیردرێ و هەموو ئامانجەکان لەنێو ببردرێن.