
هاوکات لەگەڵ زۆربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، یێسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە وتەکانی بەرپرسی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕێبەری حیزبوڵڵا لە هەڵەی کەسانی پێش خۆی وانە وەرناگرێ.
کاتز وتی، بەرپرسی حیزبوڵڵا بەپێی بڕیاراتی دیکتاتۆرەکەی ئێران هەڕەشە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
ناوبراو لەمبارەوە ڕایگەیاند: بە هێزە نیابەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان دەڵێم کە وشیار بن و بزانن کە ئیسرائیل ئیتر تاقەتی هەڕەشەی تێرۆریستەکانی نەماوە و ئەگەر هەوڵێکی تێرۆریستی ڕوو بدات چیدیکە حیزبوڵڵایەک نامێنێ.
نەعیم قاسم ڕۆژێک پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە پاڵ کۆماری ئیسلایدا دەوەستێ و بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی بە ئاشتیخوازانە ناو برد.