
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ جۆزه‌ردان له هه‌شته‌مین ڕۆژی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیم له سه‌رانسه‌ری ئیران‌دا، وتی: "هێزه‌کانی ئیسرائیل له زه‌وی و ئاسماندا له هێرشبردن بۆ سه‌ر ڕێژیمی تاران به‌رده‌وامن".
ئێفی دێفرین، وته‌بێژی ئه‌رته‌رشی ئیسرائیل له نێواخنی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕێژیم و بنکه ناوکییه‌کان کردووه و له‌و باره‌وه وتی: "ڕۆژه‌کانی داهاتوو لێوڕێژه له شه‌ڕ و ململانێ" و "ئه‌و شه‌ڕه ڕه‌نگه زۆر درێژه بکێشێت".
دێفرین وتویەتی: "به‌ئامانجگرتنی بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم درێژه‌ی هه‌یه و هێرشه‌کانمان به‌ربڵاوتر ده‌که‌ین".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به هێرشه‌کانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل وتوویەتی: "تاران له هێرشکردن به‌رده‌وامه و شه‌ڕه‌که هێشتا یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه و له‌نێوبردنی سه‌کۆ مووشه‌کییه‌کانی ڕێژیم ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل ڕایاگه‌یاندووه "هه‌تا ئیستا له ٧ به‌ره‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاران ده‌که‌ین و دڵنیایین که بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌ناوی ئێران له دژی ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه".