کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆربوونەەی هێرشە سایبێرییەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دژی یەکتر

16:33 - 30 جۆزەردان 2725

هەواڵدەریی بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی دزەکردنە نێو کامێرای چاوەدێرییە تایبەتەکانی ئیسرائیلەوە، لە هەوڵی دەستخستنی زانیاری سەبارەت بە جموجوڵەکان لەم وڵاتەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان بڵاو کراوەتەوە، ڕێژیمی ئێران لەم ڕێگەیەوە خەریکی سیخوڕیکردن و دەستخستنی زانیارییە.

ڕێفائێل فرانکۆ جێگری پێشووی بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوەی ئەمنیەتی سایبێریی ئیسرائیل، لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا هۆشداری بە خەڵکی ئیسرائیل دا کە کامێرا چاوەدێرییەکانی خۆیان بکوژێننەوە یان کۆدی چوونەژوورەوەکەیان بگۆڕن.

فرانکۆ لەمبارەوە وتوویەتی: ئێمە دەزانین کە لە دوو یا سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ئێرانییەکان هەوڵیان داوە بێنە نێو کامێراکانەوە تاکوو بزانن مووشەکەکانیان لە کوێیان داوە و چی ڕووی داوە و بەم شێوەیە وەردبینیی هێرشەکانی خۆیان ببەنە سەرەوە.

هاوکات لەگەڵ درێژەی شەڕەکان هێرشە سایبێرییەکانی هەر دوو لا بۆ سەر یەکتر زۆر بووە .

 لە ڕۆژی ٢٧ی جۆزەرداندا گرووپێکی هاکێری بە ناوی "چۆلەکە دڕندەکان" بەرپرسایەتیی هێرش بۆ سەر سیستەمی بانکی سێپەهی ڕێژیمی لە ئەستۆ گرت.