کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ماکرۆن بۆ گەڕانەوەی ڕێژیم بۆ سەر مێزی وتووێژ

16:43 - 30 جۆزەردان 2725

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی فەرانسە داوای ڕاوەستاندنی هێرشەکانی کرد.

ماکرۆن ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی جۆزەردان وێڕای داواکاری بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بگەڕێتەوە سەر میزی دانوستانەکان.

هەر لەم پێوەندییەدا سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیم، باسی لەوە کرد کە ئێران لە بەرەبەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بوو بەڵام هێرشەکەی ئیسرائیل ئەم ڕەوتەی تووشی ڕاوەستان کرد.

بە وتەی ناوبراو ئامانجی ئەم هێرشانە لەنێوبردنی ڕێگای دیپلۆماسی بووە و هاوکات لەگەڵ ڕاوەستانی شەڕەکە، گەڕانەوە بۆ سەر میزی وتووتێژ بۆ ڕێژیم پێشترێتی هەیە.

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکۆماری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە پێی باشە دەرفەت بە ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک بدرێت و جەختی کردووەتەوە کە تەنیا یەک ڕێگا گرینگە و ئەویش وتووێژە.