
دزه‌کردنی مووساد له هه‌ستیارترین داموده‌زگا ئه‌منییه‌تی، ناو‌کی و سه‌ربازییه‌کان ڕێژیم و زیانگه‌یاندنی کاریگه‌ر و قه‌ره‌بوونه‌کراو له پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی ڕێژیم به‌تایبه‌ت له دوای ده‌سپێکی هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم له ڕێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌رداندا، وای کردووە کە به‌رپرسانی ڕێژیمی زیاتر له هه‌مووکات ترسیان لێ نیشتووه و ده‌ستیان به ڕه‌شبگیریی خه‌ڵک کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی "ته‌سنیمـ"ـی ڕێژیم، ٣٠ که‌س له هه‌مه‌دان به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ مووساد له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ناو دادستانی پارێزگای هه‌مه‌دان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ریی ئه‌و ٣٠ که‌سه‌ی بۆ "هەوڵدان دژی ته‌ناهیی میللی له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیسته‌می زانیاریی ئیسرائیل" گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵک کردووه ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له هه‌ر حاڵه‌تێکی گوماناوی ئاگادار بکه‌نه‌وه.
به‌ناو دادستانی هه‌مه‌دان له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیی شناسایی، شێوازی ده‌سبه‌سه‌رکردن و شوناسی ئه‌و ٣٠ که‌سه زانیارییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌درکاندووه.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی کارناسانی ئه‌منییه‌تی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم به هاوکاریی ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بسه‌لمێنن که له‌و دۆخه‌دا ڕێژیم له هه‌موو بوارێکی، ئه‌منییه‌تی، سه‌ربازی، هه‌واڵگری و زانیارییه‌وه تووشی شکستێکی گه‌وره بووه، کۆنتڕۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر دۆخه‌که‌دا هه‌یه و له ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی دزه‌یان کردووه‌تە نێو هه‌موو پێکهاته‌کانی ڕێژیم ڕێگرییان کردووه.
شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵده‌ری و ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم باسیان له ده‌سبه‌سه‌رکرانی ده‌یان که‌س له سه‌رانسه‌ری ئێران له‌وانه‌ش تاران، سنه، ته‌ورێز و کرماشان، به تۆمه‌تی پشتیوانی له ئیسرائیل و هاوکاری له‌گه‌ڵ مووساد کردووه.