کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی گەیشتە نۆهەمین ڕۆژ

10:49 - 31 جۆزەردان 2725

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردان، شەڕ و پێکدادانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل گەیشتە نۆهەمین ڕۆژی خۆی، هەر دوو لایەن جەخت لە هێرشکردنە سەر یەکتر دەکەنەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی نوێی لە هێرشەکانی دەست پێکردووە و لە چەندین شاری ئێران دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئیسرائیل لە هێرشەکانی خۆیدا چەندین شاری لەوانە تاران، کەرەج، قوم، ئیسفەهان،  شیراز و مەشەهد کردووەتە ئامانج .

هاوکات وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەعید ئیزەدی، فەرماندەی یەکەی فەلەستینیی لەقی قودسی سپای پاسداران لە هێرش بۆ سەر شاری قوم کوژراوە.

هەروەها کۆماری ئیسلامی چەند مووشەکی بالستیک و دڕۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هیچ خەسارێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتووەتەوە.

.