کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شارێکی ئێران

10:52 - 31 جۆزەردان 2725

میدیاکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردان بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوە لە چەند شارێک لەوان تاران و ئیسفەهان بیستراوە و پارێزگاری شاری قوم ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر باڵەخانەیەکی شاری قوم دوو کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها میدیاکانی ئێران باسیان لە دەنگی تەقینەوە توند لە ئیسفەهان کردووە و بە پێی هەواڵدەریی فارس، پەدافەندی دژی فڕۆکەی لەو شارە چالاک کراوە.

هەواڵی بیستنی تەقینەوە لە شارە جۆربەجۆرەکان دوای ماوەیەکی کەم بڵاو کرایەوە کە  ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی لە ئێران دەست پێکردووە و کۆگاکانی مووشەک و سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکی لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.

هەروەها پێشتریش هەواڵی تەقینەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران و هەروەها کەرەج، ئەهواز، ئەندیمێشک، ئیلام، ئیسفەهان، زەنجان و ڕەشت بڵاو کرابووە.