کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی فەرماندەیەکی ڕێژیم لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا

11:18 - 31 جۆزەردان 2725

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردووشدا، هێرشە دوو لایەنەکانی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل دژی یەکتر بەردەوام بووە و ئیسرائیل باسی لە هێرش بۆ سەر ئێسفەهان کردووە.

بە وتەی شایەتحاڵان دەنگی ١٠ تەقینەوەی بەهێز لەم شارە بیستراوە.

هەواڵدەریی فارسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەرداندا هێرشی کردووەتە سەر سایتی ناوکیی ئێسفەهان بەڵام کێشەیەک ڕووی نەداوە.

زانیارییەکان باس لە هێرشکردنە سەر پێگەی ئێنتخاب لە قوم دەکەن کە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ٤ کەسی لێ کەوتووەتەوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە کە شەپۆلێکی نوێێ هێرشی دەست پێ کردووە و لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە کوژرانی "ئەمین جەودەکی،" فەرماندەی یگانی دووهەمی پەهبادەکان لە سپای پاسداراندا کردووە.

پاش کوژرانی تاهیرپوور لە ٢٣ی جۆزەرداندا، جەودەکی ڕۆڵێکی گرینگی لە چالاکییەکانی سپای پاسداراندا هەبوو.

سپای پاسدارانی ڕێژیمیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە لە هەژدەهەمین شەپۆلی هێرشەکانی خۆیدا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵێک ناوەندی گرینگی کردووەتە ئامانج.