
هاوکات لەگەڵ درێژەی دەرگیرییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل و لە نۆهەمین ڕۆژی شەڕەکەدا، یێسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لە کوشتنی سەعید ئیزەدی، فەرماندەی لەشکەری فەلەستینی سەر بە هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم کرد.
کاتس لە ٣١ی جۆزەرداندا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیلیان لەنێو بردووە کە لەم ساڵانەی دواییدا، گەڵاڵەی لەنێوبردنی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی زەمینی هاوکات لە چەند بەرەی فەرماندەیی دەکرد.
ناوبراو یەکێک لە باڵاترین بەرپرسانی سپای پاسداران بووە کە لە بەرەبەری هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبردا، لە بواری چەکوچۆڵ و بواری داراییەوە حەماسی تەیار کردووە.
ناوبراو لە ئاپارتمانێکی شاری قومدا کراوەتە ئامانج.
هەر لەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئیسرائیل باسی لە کوژرانی جەودەکی فەرماندەی یگانی دووهەمی پەهبادەکانی سپا لە ڕۆژی ڕابردوودا کرد.