
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنییەتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە شارۆمەندانی ئەمریکا لە ئێران بە زووترین کات ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.
بەپێی ئەو ئاگادارییە، ئەمریکییەکانی نێو ئێران بۆ چوونە دەرەوە لەو وڵاتە، ناتوانن پشت بە هاوکارییەکانی دەوڵەت ئەمریکا ببەستن.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە ئاسمانی ئێران بەهۆی بەردەوامیی پێکدادانە نیزامییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەروا داخراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکایی بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆ چوونەدەرەوە لە ڕێگەی وشکانی لە ئێرانەوە ئامادە بکەن و ئەگەر نەیانتوانی وڵاتەکە بەجێ بهێڵن، لە شوێنی ئەمن و تەیار بە کەلوپەلی پێویست پەنا بگرن.
جێگەی ئاماژەیە کە لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، ڕەوتی چۆڵکردنی هاووڵاتییانی بیانی لە ناوچەکە دەستی پێ کردووە و هەروا بەردەوامە.