
گیدۆن ساعەر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر سایتە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لانیکەم بۆ ماوەی دوو ساڵ پرسی ناوکیی ڕێژیم بۆ دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکییان دوا خستووە.
ساعەر لە لێدوانکدا بۆ ڕۆژنامەی ئاڵمانیی "بیلد" کە شەممە ٣١ی جۆزەردان بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بۆ سەر سەدان سایت و ناوەندی سەربازیی کۆماری ئیسلامی کە کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە باڵاکانی ڕێژیم و زانا ناوکییەکانی بەدواوە بوو، دەسکەوتی زۆر گەورەیان هەبووە.
بە وتەی ناوبراو، ئیسرائیل کەسانێکی لەنێو بردوون کە لە ڕێبەریکردنی تەیارکردنی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیدا ڕۆڵی تایبەت و گرینگیان هەبووە و ئەم کارەیان بەرەو پێش دەبرد.
ساعەر هەر لەم لێدوانەدا وتی: دەوڵەتی ئیسرائیل لانیکەم تاکوو ئێستا گۆڕێنی ڕێژیم لە ئێرانی وەکوو ئامانجی سەرەکی ئەم شەڕەدا دیاری نەکردووە.
وتەکانی ساعەر سەبارەت بە دواخستنی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە دوای وتەکانی ترامپ بۆ پێدانی مۆڵەتی دوو حەفتەەیی بە ڕێژیم، کۆشکی سپی ڕایگەیاند لەم ماوەیەدا کۆماری ئیسلامی ئەتوانێ دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.