کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتان خەریکی بردنەدەرەوەی هاووڵاتییانی خۆیان لە ئێران و ئیسرائیلن

17:57 - 31 جۆزەردان 2725

هاوکات لەگەڵ زۆربوونەوەی گرژییەکان بە هۆی شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامییەوە، وڵاتانی جیهان خەریکی بردنەدەرەوەی هاووڵاتییانی خۆیان لەم دوو وڵاتەن.

هاوکات لەگەڵ نۆهەمین ڕۆژی بەردوامیی شەڕەکە وڵاتانی جیهان بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی خۆیان خەریکی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیانن.

وڵاتانی ئوسترالیا، ئوتریش، بولغارستان، چین، کۆماری چێک، فەرانسە و ئاڵمان، هێند، ئیتالیا، ژاپۆن، نیوزیلەند و لەهستان، پورتغاڵ، سێربێستان، سێرالێئۆن، سلواکی، کورەی باشوور، ئەمریکا و ویێتنام ئەو وڵاتانەن کە تاکوو ئیستا هەوڵیان داوە هاووڵاتییانی خۆیان لە گۆڕەپانی شەڕەکە دوور بخەنەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەمە ژمارەیەک وڵاتیش باڵوێزخانەکانی خۆیان لە تاران و بۆ ماوەی کاتی داخستووە.