کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل زانایەکی ئەتۆمیی دیکەی ڕیژیمی کوشت

18:06 - 31 جۆزەردان 2725

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕێژیم، ئیسار تەباتەبایی قومشە، یەکێکی دیکە لە زانا ئەتۆمییەکانی ئێران، لە ئاکامی هێرشێکی ئەرتەشی ئیسرائیلدا کوژرا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسار تەباتەبایی کردووەتە ئامانج وچەند کەسێک لە بنەماڵەکەشی لەگەڵیدا کوژراون.
تەباتەبایی مامۆستای زانکۆی "بەهەشتی"ـی تاران و یەکێک لە زانا ناوکییەکان لە پڕۆژە هەستیارە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو.
پاش دەسپێکی شەڕ لە ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانەوە، ئیسرائیل زیاتر لە ١٥ زانا و کەسایەتیی گرینگی لەگەڵ پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران کوشتووە و توانیویەتی خەساریکی قەرەبوونەکراو بە پڕۆژە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی بگەیەنێت.