
له نۆهه‌مین ڕۆژی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئیسرائیل بۆ ڕێژیمی تاران و له دوای هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی خامنه‌یی له‌لایه‌ن یێسرائیل کاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیله‌وه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ترسی مردن یان کوژرانیدا سێ جێگری بۆ دوای خۆی دیاری کردووه.
ڕۆژنامه‌ی "نیوویۆرک تایمز" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا به ئاماژه‌دان به هێرشه قورسه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاران باسی له‌وه کردووه که عه‌لی خامنه‌یی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، له حه‌شارگه‌که‌یدا و له هه‌وڵێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا وێڕای ترس و نیگه‌رانی له کوژرانی، بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیمه‌کەی، سێ ئاخوندی باڵای وه‌کوو جێگری خۆی دیاری کردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، خامنه‌یی له کاتێکدا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه که له دۆخی هه‌نووکه‌ییدا تاران له ژێر ڕه‌هێڵه‌ی قورسترین هێرشه‌کانی ئیسرائیلدایه که له دوای شه‌ڕی ڕێژیمی ئێران و عێراقه‌وه هاوشێوه‌ی نه‌بووه و ناوبراو سێ جێگری خۆی به مه‌جلیسی خوبره‌گان ناساندووه.
هه‌روه‌ها عه‌لی خامنه‌یی نه‌ک هه‌ر دیاریکردنی جێگره‌کانی خۆی بۆ دوای مردن و کوژرانی، به‌ڵکوو کوژرانی فه‌رمانده پله‌به‌رزە سه‌ربازییکه‌کانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ئاستێکدایه که چه‌ند فه‌رمانده‌ی دیکه‌ی بۆ جێگریی فه‌رمانده‌کانی ئێستای دیاری کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "نیوویۆرک تایمز" ئه‌و هه‌وڵه بێوێنانه‌ی خامنه‌یی، وێنایه‌کی ڕاسته‌قینه له شپرزه‌یی دۆخی ئێستای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییه و نیگه‌رانییه‌کانی ڕێبه‌ری ڕێژیم قووڵیی قه‌یرانه په‌نگخواردووه‌کانی چه‌ند ده‌یه ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێژیمه‌یه و گه‌یاندوویه بەم قۆناغه‌ی ئێستا.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن خامنه‌یی فه‌رمانی به مه‌جلیسی خوبره‌گان داوه له دوای مردن یان کوژرانی، یه‌كێک له‌و سێ که‌سه به‌خێرایی و بێ ماتڵی، وه‌کوو ڕێبه‌ری نوێی کۆماری ئیسلامی دیاری بکه‌ن هه‌تا درێژه به ته‌مه‌نی ڕێژیم بده‌ن.