کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاوێژکاری خامنەیی هەڕەشەی لە بەرپرسی ئاژانسی وزەی ناوکی کرد

18:15 - 31 جۆزەردان 2725

لە نوێترین نموونە لە ئەدەبیاتی هێرشبەرانە و نابەرپرسانەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیدا، عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ڕێژیم و لە کەسایەتییە نزیکەکان بە ناوەندی بڕیاری ڕێژیم، هەڕەشەی لە گروسی کرد.

عەلی لاریجانی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هەڕەشەیەکی ئاشکرای لە بەرپرسی گشتیی ئاژانسی وزەی ناوکی کرد و نووسی: شەڕ تەواو دەبێ و بە گروسیش ڕادەگەین."

بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام گروسییان بە لایەنگری لە ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە؛ لاریجانی لە قسەکانی پێشووی خۆشیدا کارکردنی ئاژانسی بە خراپ لە قەڵەم دابوو و وتبووی ڕۆژێک دەبێ بەم شتانەدا ڕابگەین، هەرچەند ئێستا کاتی نییە."

ئەم قسە هەڕەشەئامێزانە لەکاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە هۆی ناڕوونی لە بەرنامە ناوکییەکەیدا و کەمبوونی هاوکارییەکانی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان ڕەخنەی لێ گیراوە.

هەڕەشەی بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی دژی ناوەندێکی نێونەتەوەیی، نە تەنیا نیشانەی سڵنەکردنی دیپلۆماتیک بەڵکوو نیشاندەری هەوڵ بۆ بەلاڕێدابردن لەوپەڕی قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکییەکانە.