
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل و هەروەها کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی لە باشووری ئێران، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە بەردەوامیی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، چەند ناوچەیەکیان لە شارەکانی ئەهواز، بێهبەهان و ماهشەهر، بوردومان کردووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە ماهشەهر، پادگانی ئەلحەدیدی ئەهواز و چەند بنکەیەکیان لە بێهبەهان لە باشووری ئێران کردووەتە ئامانج.
ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاترین هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوەند و ڕۆژاوای ئێران ئەنجام داوە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر پارێزگای ئەهواز، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەندین ئامانجیان لە تاران، قوم و ئێسفەهان پێکاوە و هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی چەند کەسایەتییەکی گرینگی دیکەی سەربازی و ناوکیی ئێران لە ئاکامی هێرشەکانی ٣١ی جۆزەردان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکەن.