
له نۆهه‌مین ڕۆژی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران‌دا، له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا کاناڵێکی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌تا ئێستا ١٧ زانای ناوکیی ڕێژیم له‌و ٩ ڕۆژه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و مووساده‌وه له‌نێو براون.
کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند؛ له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی هێرشی ڕاسته‌خۆی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ڕێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا، لانیکه‌م ١٧ زانای ناوکیی گرینگ و ناوبه‌ده‌ری ڕێژیم کوژراون.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی "مێهر"ی ڕێژیم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان هه‌واڵی کوژرانی ئیسار ته‌باته‌بایی، زانای ناو‌کی و هاوسه‌ره‌که‌ی له ڕه‌وتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنی نیشتەجێبوونیان پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کانی ڕێژیم پێشتریش کوژرانی فه‌ره‌یدوون عه‌باسی، سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوی وه‌زه‌ی ناوکیی ڕێژیم و ئه‌حمه‌دڕه‌زا زولفه‌قاری پسپۆڕی ئه‌ندازیاری ناوکییان بڵاو کرده‌وه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و زانا ناوکییه‌کانی ڕێژیم له "خانووی ئه‌من"دا کوژراون و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری دزه‌کردنی مووساد و تیمه هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرائیل بۆ نێو قووڵایی پێکهاته سه‌ربازی و بنکه ناوکییه‌کان و هه‌ستیارترین شوێنه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمە.