
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دەیەمین ڕۆژ لە شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا باسی لە هێرشێکی سەرکەوتووانە بۆ سەر سایتە ناوکییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهان کردووە.
هاوکات، پارێزگاریی قوم و پارێزگاریی ئێسفەهانیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ئەم هێرشانەیان پشتڕاست کردنەوە.
ترامپ لە پۆستێکدا نووسیبووی: فۆردۆ لەنێو چوو. ئەمە کاتێکی مێژوویی بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و جیهانە. ئێران ئێستا دەبێ ملکەچی کۆتاییهێنان بەم شەڕە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە هێرشەکەی ئەمریکادا، نزیکەی ٣٠ بۆمب بە سەر دامەزاروەکانی فۆردۆ، ئێسفەهان و نەتەنزدا باریوە.
بی٢ تەنیا فڕۆکەیەکە کە دەتوانێ بۆمبی سەرنگەرشکێنی ١٥ تۆنیی جیبییو٥٧ بگوازێتەوە و پڕتێچووترین فڕۆکەی جیهانە کە تەنیا ئەمریکا هەیەتی.