کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: هەوڵی تۆڵەکردنەوەی کۆماری ئیسلامی توندتر وڵام دەدرێتەوە

10:08 - 1 پووشپەڕ 2725

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا، پاش هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی، لە کۆشکی سپیدا لێدوانی دا و هەڕەشەی کرد کە هەر چەشنە وڵامدانەوەیەکی ئێران بە هێرشەکەی ئەمریکا، بەهێزتر وڵام دەدرێتەوە.

ئەمریکا لە هێرشەکەی خۆیدا، بە فڕۆکەی بی٢ دامەزراوە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی کردە ئامانج و ئەمە بە مانای هاتنەناوەوەی فەرمیی ئەمریکا لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامییە.

دوابەدوای ئەم هێرشە، لە هەندێک میدیاکاندا باسی ئەوە کرا کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆماری ئیسلامی هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.