
بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئێسفەهان، سپاسی ئەمریکای کرد.
ناوبراو لەمبارەوە وتی: بڕیاری بوێرانەی ئێوە بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران بە هێزێکی سەرسووڕهێنەر و لێبڕاوی ئەمریکا، خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژوودا دەبێ.
بە وتەی نێتانیاهوو، ئۆپەراسیۆنی شێری ڕاساو بۆ ئیسرائیل دەسکەوتی زۆری هەبوو. لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەودا دژی دامەزراوە ناوکییەلانی ئێران، ئەمریکا کارێکی بێوێنەی کرد، کارێک کە هیچ وڵاتێکی دیکە لە جیهاندا نەیدەتوانی بیکات.
شيوی ڕابردوو و لەگەڵ دەسپێكی دەیەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، ئەمریکا بە فڕۆکەی بی٢ هێرشی کردە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم.
پێشتر ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردبوو کە لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم یارمەتیدەری بێت.
هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئەمریکا مۆڵەتێکی دوو حەفتەیی دیکەی بۆ دانوستان بە ڕێژیمی ئێران دابوو.