
بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی "مەجید مەسیبی" بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ مووساد لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە لە سێدارە درا.
هەواڵدەریی دەزگای دادوەریی ڕێژیم"میزان" ڕایگەیاند کە کەسێک بە ناوی "مەجید مەسیبی" بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ مووساد لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە حوکمەکەی بەڕێوە چووە.
لەگەڵ دەسپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ڕێژیمی ئێران کۆمەڵێکی بێئەژماری لە خەڵکی ئێرانی دەسبەسەر کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا لە ماوەی ڕابردوودا رێژیمی ئێران لە ڕێگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی خۆیەوە چەندین کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دا.