
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەدوای دەسپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ جاری دووهەم هێرشی کردەوە سەر پادگانی "مستەفا خومەینی" لە قوم.
هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر پادگانی قوم لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری قومەوە پشتڕاست کرایەوە.
لەو هێرشەدا، ٤ پاسداری سەر بە ڕێژیم کوژراون.
لەو پادگانەدا چەندین دامەزراوەی نیزامی و پەدافەندی ئاسمانی هەن کە لەلایەن سپا و ئەرتەشی ڕێژیمەوە بەکار دەهێنرێن.
ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار هێرشی کردە سەر پادگانی قوم و چەندین پاسداری سەر بە ڕێژیم کوژران و بریندار بوون و ئەوڕۆش بۆ جاری دووهەم ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر ئەو پادگانە کە هەواڵەکەی لەلایەن ڕێژیمەوە پشتڕاست کرایەوە.