
دوابەدوای زۆربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی سووتەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆر بوونەوە و نرخی فڕۆکە و گازۆئیل لە ئورووپا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا.
داتاکانی نرخی بازاڕی هەناردە لە دامەزراوەی "ئاگوس" باس لەوە دەکەن کە لە کاتی دەسپێکردنی دەرگیرییەکانەوە لە هەینی ڕابردوو، نرخی گازۆئیل بە بەراورد لەگەڵ نەوتی خاو ٦٠ لەسەد بەرز بووەتەوە و نرخی سووتەمەنیی فڕۆکەش ٤٥ لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.