
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە کاناڵی ئەمریکایی ''ئەی بی سی نیووز''ی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا و ئیسرائیل نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە کاتی مانۆڕێکی نیزامیدا ڕاهینانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێرانیان کردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاویە، ئەم مانۆڕە بێوێنە بوو، چونکە بۆ یەکەمجار ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری پێشوەختەی پلان بۆ داڕێژراو دژی توانا ناوکییەکانی ئێرانی لەخۆ گرتبوو.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو مانۆڕە لە سەردەمی دەوڵەتی جۆ بایدندا پلانی بۆ دانراوە. بەڵام وتی، ساڵێک لەمەوبەر پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد ئەمە ئێستا ڕوو بدات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پێنتاگۆن قسە بکات و وردەکاریی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی ئەمریکا ڕوون بکاتەوە.