
کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی خۆی بۆ سەر دامەزراوەی فۆردۆی ڕێژیم ڕایگەیاند کە بە کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکەی بی٢ و مووشەکی کرووزی تاماهاک، دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهانی کردووەتە ئامانج.
دامەزراوەی فۆردۆ وەکوو گرینگترین ئامانج لەم هێرشەدا بە بۆمبی سەنگەرشکێنی ١٥ تۆنی کراوەتە ئامانج و بۆ دامەزراوەکانی نەتەنز و ئێسفەهان کەڵک لە ٣٠ مووشەکی تاماهاک وەرگیراوە.
سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشەی ئەمریکا هەوڵێک بۆ دەسپێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانە و دەوڵەتی ئەمریکا لە ئێستادا نایەوێ هێرشی دیکە بکات.
سێناتۆری کۆماریخواز، لیندزی گراهام هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی بە بڕیاری دروست لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە ناو برد و وێڕای پیرۆزبایی لە ترامپ ڕێژیمی ئێرانی شیاوی هێرشی لەم چەشنە زانی.
مایک جانسۆن، بەرپرسی سێنای ئەمریکاش وتوویەتی کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی پێشی بە دەستڕاگەیشتنی گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تێرۆریسم بە چەکی ناوگی گرت.