
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، مام خدر دیواری کەسایەتیی خۆشناو و خۆشەویستی ناوچەی بەری مێرگان، نەڵێن و شاری پیرانشار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پێویست بە ئاماژەیە دوو کوڕی ناوبراو بە نێوی عەلی و حەسەن دیواری ساڵانێک پێشمەرگەی حیزب بوون و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن و وەکوو ئەندام لە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.