
له دوای هێرشی ئه‌مڕۆ ١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم له نه‌ته‌نز، فۆردۆ و ئێسفه‌هان، عه‌باسی عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم وتی: "ڕێگه‌ی زۆرمان بۆ وڵامدانه‌وه به هێرشه‌کانی ئه‌مریکا له‌به‌ر ده‌ستدایه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم چه‌ند کاتژمێر دوای له‌نێوبردنی ئەو بنکه ناوکییه هه‌ستیارانه‌ی ڕێژیم له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئێستانبول بەشداریی کرد و به‌نیسبه‌ت پرسیار له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که یان به‌ستنی گه‌رووی هورمۆز به‌بێ دانی ورده‌کاریی زیاتر له‌و باره‌وه وتی: "ڕێگه‌ی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ستدایه هه‌تا وڵامی هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بده‌ینه‌وه و وڵاتی ئێمه ده‌ستدرێژیی کراوه‌ته سه‌ر و ده‌بێت وڵام بدرێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم باسی له‌وه کردووه کە ئه‌مریکا به هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کان له جیددیترین هێڵی سووری ئـێمه تێپه‌ڕی.
ناوبراو به‌بێ ئاماژه‌دان به ورده‌کارییه‌کانی چۆنیه‌تیی وڵامدانه‌وه‌کان وتی: "له دۆخێک‌دا نین باس له هه‌نگاوه‌کانی دواتر بکه‌ین".
عێراقچی له‌هه‌مبه‌ر داواکاریی ئورووپاییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان وتی: "حه‌فته‌ی ڕابردوو ئێمه له کاتێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر مێزی وتووێژ بووین، ئیسرائیل بڕیاری له‌نێوبردنی دیپلۆماسی دا".
ئه‌مریکا نیوه‌شه‌وی شه‌وی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی شەش بۆبمی سه‌نگه‌رشکێن و ٣٠ مووشکی تاماهاکه‌وه دامه‌زراوه ناوکییه گرینگ و هه‌ستیاره‌کانی ڕێژیمی ئێرانی له فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان له‌نێو برد.
هه‌روه‌ها ڕێژیمی ئێران ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی، له ڕێگه‌ی هێرشی پێچه‌وانه‌ی خۆی بۆ سه‌ر ئیسرائیل وڵامی ئه‌و هێرشی ئه‌مریکای دایه‌وه.