کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەکات

16:25 - 1 پووشپەڕ 2725

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیران، لە هەڕەشەکانی خۆی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوامە و ڕایگەیاندووە کە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.
پاش ئەوەی کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمیان بوردومان کرد، سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا باسی لە وڵامی پەشیمانکەرەوەی خۆی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە.
لە بەیاننامەکەی سپای پاسداراندا هاتووە، هێرش بۆ سەر بنکە ناوکییەکانی ئێران تاوانێکی ئاشکرایە و ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت چاوەڕوانی وڵامێکی پەشیمانکەرەوە بن.
بەیاننامەکە زیادیشی کردووە کە سپای پاسداران شوێنی هەڵفڕینی فڕۆکەکانی لە ناوچکەدا دیاری کردووە و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکاتە هۆکارێک بۆ خەسارگەیاندنی زیاتر بە ئەمریکا.
ئەم ڕێکخراوە کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسێندراوە، ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "وەعدەی سادقی ٣" کردووە.