
ماڵپه‌ڕی "ئێران وایه‌ر" به پشتبه‌ستن به زانیاریی دوو سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له دیارنه‌مان و ونبوونی خامنه‌یی ده‌کات و ئاماژه‌ی به‌وه داوه ناوبراو پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕپێکراوترین که‌سه‌کانیشی پچڕاندووه و له ئێستادا ته‌نیا یه‌ک دوو که‌س له‌گه‌ڵی له پێوه‌ندیدان.
ئه‌و سه‌رچاوانه به "ئیران وایه‌ر"یان وتووه: "هه‌ندێک له به‌رپرسانی باڵای ڕێژیم له‌وانه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، عه‌لی لاریجانی و سادق لاریجانی هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم پێوه‌ندی بگرن و داوای لێ بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا دانوستانی ڕاسته‌وخۆ بکات، به‌ڵام خامنه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی هێڵ بووه و نه‌یانتوانیوه پێوه‌ندی پێوه بکه‌ن".
زانیارییه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه باس له‌وه ده‌که‌ن سادق لاریجانی هه‌وڵ ده‌دات خۆی وه‌کوو "ڕزگاریده‌ر"ی دوای خامنه‌یی نیشان بدات.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی دیکه لایه‌نگرانی سادق لاریجانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوبراو وه‌کوو ته‌نیا جیگر‌ی به‌حه‌قی خامنه‌یی بناسێنن و وتوویانه: "لاریجانی ته‌نیا که‌سێکه له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی، سیاسی و شه‌ڕدا ئه‌زموونی هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ییان، له نێوان کۆڕ و کۆمه‌ڵی مه‌راجع ته‌قلید و حه‌وزه‌ی علمییه‌دا خاوه‌ن جێگه و پێگه‌یه".
برایانی لاریجانی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌رپرسایه‌تیی گه‌وره و هه‌ستیاریان له ئه‌ستۆ بووه و له‌ئیستادا له نزیکترین که‌سه‌کانی خامنه‌یی به ئه‌ژمار دێن.
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم، له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی هێرشه‌کانی ئیسرائیله‌وه خۆی له حه‌شارگه‌یه‌کی ژێرزه‌ویدا شاردووه‌ته‌وه و ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌رییه رۆژاواییه‌کان چه‌ند جار باسی تێکچوونی باری ده‌روونی، شوێنی خۆحه‌شاردان، ترسی له‌ڕاده‌به‌ر و بێ متمانه‌یی به ده‌وروبه‌رییه‌کانی ناوبراویان کردووه.