کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیم لە هەوڵی ئاسایی نیشاندانی هێرشە قورسەکەی ئەمریکان

17:10 - 1 پووشپەڕ 2725

بەرپرسانی ئێرانی خەسارە گەورە ناوکییەکانی پاش هێرشی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا، کەم و لاواز نیشان ئەدەن تاکوو چاوەڕوانییەکان بۆ تۆڵەکردنەوە بهێننە ئاستێکی خوارترەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "ئێران وایەر"، بەرپرسانی ئێرانی لەهەوڵدان تاکوو بە کەم لەقەڵەمدانی خەسارەکانی سەر بنکە ناوکییەکان پاش هێرشەکانی ئەمریکا، چاوەڕوانیی خەڵک و لایەنگرانی خۆیان بۆ تۆڵەکردنەوە بهێننە ئاستیکی خوارەترەوە.
پاش ئەنجامی هێرشە قورسەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهان، دۆناڵد ترامپ وتی: ئەرتەشی ئەمریکا کارێکی ئەنجام دا کە هیچ ئەرتەشێکی دیکە لە جیهاندا توانای ئەنجامدانی نەبوو.
لە هەمان کاتدا جێگری سیاسیی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بەبێ ئاماژەدان بە لەنێوچوونی بنکە ناوکییەکان و هەموو کەرەستە و ژێرخانەکانی باسی لەوە دەکرد کە پێش ئەنجامی هێرشەکە ئورانیۆمی پیتێندراوی سایتەکان برابوونە دەرەوە.
لە ئێستادا بەرپرسانی ئێرانی بۆ چەواشەکردن و سەرپۆشدانان لەسەر شکستە گەورەکەیان، لەهەوڵدان تاکوو گرینگترین بابەت کە ئامادە نەبوون بە هیچ شێوەیەک لەسەری وتووێژ بکەن، بە بابەتێکی ئاسایی لە قەڵەمی بدەن.