
نووسینی ناسنامەیەک پڕ لە مێژووی داربەڕوو
شەهید قاسم محه‌ممه‌دپوور (قاسمی باقی)
برایم چووکەڵی
شەهید قاسم باقی ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی له گوندی داشبه‌ندی ناوچه‌ی بۆكان و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا چاوی به دنیا پشكووت. ژیانی وه‌ك باقیی منداڵه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی بۆكان كه نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تی شوێنی له‌سه‌ر دانابوو له گوندی داشبه‌ند به بێبه‌شی تێپه‌ڕی. منداڵانی بێبه‌شی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌ر وه‌ك باب و باپیرانیان ده‌بوو له نه‌خوێنده‌واریدا بمێننه‌وه و له مووچه و مه‌زرا بچه‌وسێنه‌وه و به‌رهه‌می كاریان بچێته گیرفانی ده‌ره‌به‌گه‌كان. ژیانی قاسمیش وه‌ك منداڵانی دیكه‌ی ئاوایی وابوو، و ئه‌ویش له خوێندن بێ به‌هره بوو، ناچار بوو ڕێگای موچه و مه‌زرا بگرێته به‌ر و شانبه‌شانی باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له‌به‌ر سووره تاوی هاوین كار بكا.
ژیانی قاسم باقی تا سه‌رده‌می لاوێتی به ئاژه‌ڵداری و كاری وه‌رزێڕی له گوندی داشبه‌ند تێپه‌ڕی. پاشان ماڵیان بۆ گوندی ئاڵیکەند گواستەوە و لەوێ نیشتە‌جێ بوون. ناردنی قاسم بۆ خزمه‌تی ئیجباری ده‌رفه‌تێك بوو فێری خوێندن و نووسین بێ. به‌هۆی ئۆگرییەکی زۆر به خوێندن كه له وجوودی ئه‌و كوڕه زه‌حمه‌تكێشه‌دا خۆی ده‌نواند زۆر زوو فێری خوێندن و نووسین بوو. پاش ده‌وره‌ی ئیجباری قاسم نه‌گه‌ڕایه‌وه گوندی خۆیان، به‌ڵكوو له بۆكان گیرسایه‌وه و ملی نایە بەر کاری میكانیكیی تراكتۆر. لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانیشدا قاسم باقی كه ڕه‌نج‌به‌خه‌ساری جووتیارانی دیبوو، بۆ كۆتایی‌هێنان به‌م وه‌زعه شێلگیڕانه له خۆپیشاندانه‌كانی دژی ڕێژیمی زوڵم و زۆری پاشایه‌تیدا به‌شداریی كرد و ڕۆڵی خۆی وه‌ك لاوێكی به هه‌ست گێڕا.
پاش ئه‌وه‌ی ڕێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات‌گه‌یشتووی ئاخوندی په‌لاماری دڕندانه‌ی بۆسه‌ر كوردستان هێنا و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار بۆكان له ده‌ستی داگیركه‌ران پاك كراوه‌یه، قاسمی نیشتمانپه‌روه‌ر چه‌كی شه‌ڕه‌فی له شان كرد و له پاككردنه‌وه‌ی مۆڵگه‌كانی ڕێژیم له شاردا به‌شدار بوو. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ره‌تای خه‌باتی به‌كرده‌وه‌ی قاسم باقی بوو.
قاسم ڕێگای شۆڕشگێڕانی گرته بەر و بڕیاری دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و حیزبه‌كه‌ی تێ‌بكۆشێ. هه‌ر به‌و بۆچوون و بیر‌وباوه‌ڕه پیرۆزه‌وه هاته نێو ڕیزی پێشمه‌ركه‌كانی حیزبی دێموكرات و قۆڵی خه‌باتی بۆ خه‌بات دژی كۆنه‌په‌رەستان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی ئازادی گه‌لی كوردن هه‌ڵماڵی. ئەو له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا نیشانی دا كه كوڕێكی دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌یه‌كی بەوەج و ڕاسته‌قینه و خه‌باتگێڕێكی وه‌فاداری ئامانجه‌كانی گه‌لی كورده. هه‌ر بۆیه له ماوه‌یه‌كی كور‌تدا بوو به خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵكی ناوچه.
قاسم باقی له عه‌مه‌لیاته‌كانی دژی دوژمن لێوه‌شاوه‌یی خۆی نیشان دا، قاره‌مانه‌تییه‌كه‌ی له شه‌وی نه‌ورۆزی ٥٩ی شاری سنه‌دا وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له كارنامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات، جێی خۆی كرده‌وه و قاسمی گه‌یانده فه‌رمانده‌ری لك. له‌و مه‌سئولییه‌ته‌دا هه‌موو وزه‌و توانایی و پسپۆڕیی خۆی به‌كار هێنا و هه‌وڵی دا به یارمه‌تی فه‌رمانده‌رانی دیكه هێزی به‌یان بكا به نموونه‌ی هێزه‌كانی حیزب. بەمجۆرە به فه‌رمانده‌ریی قاسم و عەلی باڵدار و برایم‌ئوف و حەسەن جه‌مشیدی و كه‌ریم فه‌رامه‌رزی و عوسمان دادخا ده‌یان مۆڵگه له‌و مه‌ڵبه‌نده گیران و سه‌دان به‌كرێگیراو كوژران. ئه‌و له كاتی ته‌نگانه‌دا خۆی نه‌ده‌دۆڕاند و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا پێشمه‌رگه‌ی ڕێنوێنی ده‌كرد. قاسم باقی دووجار له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن بریندار بوو و له جاری دووه‌مدا نیوه‌ی له‌شی فه‌له‌ج و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكیدا بوو تا به خۆشییه‌وه به هه‌وڵی كادره پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانەی حیزب توانی تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێ.
دوای شه‌هیدبوونی چرچه‌ی بارام میرزا له لایه‌ن ڕێبەریی حیزبه‌وه پێشنیار به قاسم باقی كرا وه‌ك جێگری هێز بگه‌ڕێته‌وه بۆكان و ئه‌ركی پێ‌ئه‌سپێردراوی به‌ڕێوه به‌رێ. قاسم هه‌رچه‌ند برینه‌كه‌ی به ته‌واوی چاك نه‌بۆوه، به‌ڵام به هه‌ستكردن به‌و بەرپرسایەتییە به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ناسكی ئه‌و كاتدا ئه‌و مه‌سئولییه‌ته‌ی قبووڵ كرد و گه‌ڕایه‌وه لای هاوسه‌نگه‌رانی له هێزی به‌یان و له‌ماوه‌یه‌كی كور‌تدا سه‌رله‌نوێ ڕوحێكی تازه‌یدا به بەری هێزه‌كەدا کردەوە و پاش ماوەیەک وەک سەرپەر‌ستی هێز دیاری کرا. ناوبراو یه‌كه‌مین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌ی به یادی چرچه و برایم ئوف، گرتنی پایگای تركاشه‌ی بوو كه بووه هۆی وره‌به‌خشین به پێشمه‌رگه‌كان و تاساندنی دوژمن.
شه‌وی ٩/٣/١٣٦٤ قاسم باقی له‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌نگه‌ری له ئاوایی باغڵووجه‌ی بۆكان مابوونەوە. سه‌عات ٢ی نیوه‌شه‌و چه‌ند چه‌كدارێك چووبوونە په‌نا ده‌رگای ماڵه‌كه و خۆیان حه‌شار دابوو. قاسم كه چاوی پێیان کەوتبوو دەنگی دابوون. چه‌كداره‌كان وه‌ڵامیان دابۆوە کە كه پێشمه‌رگه‌ی هێزی پێشه‌وان و به شوێن تۆدا هاتووین. قاسم کە شك و گومانی لـێ په‌یدا بوو و وه‌ڵامیانی نەدابۆوە و به ده‌مانچه‌وە لێیان چووبووە پێش، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ده‌ستڕێژیان لـێ کرد و قاسم به‌سه‌ختی بریندار و پاش ١٢ سەعات شه‌ڕ و به‌ربه‌ركانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ، چاوی له‌سه‌ر یه‌ك دانا و شه‌هید بوو.
شه‌هید بوونی قاسم باقی له ناوچه ده‌نگی دایه‌وه و خه‌ڵك فرمێسكی بۆ هه‌ڵڕشت. خه‌ڵك پرسیاریان ده‌كرد كێ به‌و نیوه شه‌وه قه‌ڵافه‌تی قاسمی دابێژ دابێژ كرد و ده‌ركه‌وت قاسم به ده‌ستی چه‌كداره‌كانی کۆمەڵە له خوێن وه‌ر دراوه.
خوێنی قاسمی باقی و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی دیكه حه‌قانییه‌تی خه‌باتی گه‌لی كورد و دروست‌بوونی ڕێگه‌كه‌یمان پێ ده‌سه‌لمێنێ.