کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١ ڕۆژ بەسەر شەڕی ئێسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا تێپەڕی

10:09 - 2 پووشپەڕ 2725

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی چووە نێو یازدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە و هێرشەکان بەردەوام بوون.

بەپێی زانیارییەکان لە یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوامیی شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، لە تاران، پیرانشار، مەریوان، ئێسفەهان و کرماشان دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بنکەی سپا لە گەردەنەی تەتە لە مەریوان.

هاوکات ئەرتەشی ئیسرائیل، ئامبولانسێکی هەڵگری فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ئێسفەهانی کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە شەپۆلی نوێی هێرشەکانی خۆیدا، چەندن بنکەی لە چەند شار لەوانە کرماشان و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کردە ئامانج.